ده‌ستگیركردنى سێ تیرۆرست له‌ دیاله‌

ئەمنی
  • 1-11-2021, 13:22
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع  

    شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى سێ تیرۆریستیان لە پارێزگای دیالە راگه‌یاند.
    له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى شانه‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"کە پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی سوپا و هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، سێ تیرۆریستیان لە ناوچەکانی جەلەولا باکووری قەزای میقدادییە  سەربە پارێزگای دیالە، دەستگیرکردووە.
    لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون.