كۆمسیۆن سبه‌ینێ ده‌ست ده‌كات به‌ ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى له‌ وێستگه‌كانى سه‌لاحه‌دین

سیاسی
  • 1-11-2021, 15:43
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ،ئه‌مڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، سبەینێ دەست بە ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ى دەستی  وێستگەکانی سەلاحەدین دەکات و ئەوەشی وت، کە ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ى وێستگەکانی بەسرە ڕۆژی چوارشەممە ئەنجام دەدرێت.
    لە راگەیەندراوێکى كۆمسیۆن کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"پرۆسەی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ى دەستیی و پۆلێنکردنی وێستگە تانه‌لێدراوه‌كان لە پارێزگای زیقار بە ئامادەبوونی نوێنەری کاندیدە تانه‌لێدراوه‌كان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و میدیاكان ده‌ستى پێكرد".
    وتیشی:"ئەنجامی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ى  دەستی وێستگەکانی ئەم پارێزگایە دوای تەواوبوونی ڕۆژی سێشەممە پێشکەشی ئەنجومەنی کۆمسیاران دەکرێت بۆ ڕاسپاردەی گونجاو لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕێکارانەی کە پەیڕەویان کردووە".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"سێشەممە ژماردنى ده‌ستى وێستگەکانی پارێزگای سەلاحەدین و ئه‌و وێستگەکانی ترى زیقار ئه‌نجام ده‌درێت".