كۆمسیۆن رایگه‌یاند ئه‌نجامه‌كانى ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى له‌ رۆژى یه‌كه‌م له‌ زیقار هاوتایه‌

سیاسی
  • 1-11-2021, 14:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ،ئه‌مڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، ئەنجامی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ى دەستی لە یەکەم ڕۆژ له‌ پارێزگای زیقار هاوتا بووە.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراق(اه‌ع) رایگه‌یاند:"کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ژماردنی و جیاكردنه‌وه‌ى بۆ 463 وێستگەی لەپارێزگای زیقار لەکۆی 612 وێستگەی تەواوکردووە".
    وتیشی:"ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ى دەستی لە یەکەم ڕۆژی پارێزگاکەدا هاوتابووه‌ له‌گه‌ڵ  ئەنجامەکان، بەپێی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان".
    ڕۆژی دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستپێکردنی ژماردنەوەی 612 وێستگەی لە زیقار ڕاگەیاند.