وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڕیار دا تەمەنی 12 ساڵ به‌ره‌وه‌ سه‌ره‌وه‌ ڤاکسینی کۆرۆنا بیانگرێتەوە

ناوخۆ
  • 1-11-2021, 15:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
      وەزارەتی تەندروستی ،ئه‌مڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە تەمەنی 12 ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ ڤاکسینی فایزەر-بایۆتێک ده‌یانگرێته‌وه‌.
    له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى ناوبراو كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"بە پشت بەستن بە ڕاسپاردەکانی لیژنەی زانستی ڕاوێژکاری پرۆگرامی بەرگری و لەگەڵ ڕاسپاردەکانی رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى بۆ ڤاکسینی pfizer-biotech بۆ کەمکردنەوەى مەترسی کۆرۆنا و زیادکردنى بەرگرى جەستە بڕیاردراوە رێگە بدرێت بەبەکارهێنانى ڤاکسین بۆ مێردمنداڵانى سەروى 12 ساڵ.
    وتیشى "ئەولەویەت بۆ ئەو کەسانەیه‌ كه‌ مەترسیان له‌سه‌ره‌ ".