بهغدا-اهع
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، رەوتەکەیان بۆچونی لەبارەی چاکسازی ناوخۆیی و پرسەکانی دەرەوە لەگەڵ بەشێک لەلایەنەکانی دیکەی عێراق جیاواز و ناکۆکە، بۆیە بەپێویستی دەزانن حکومەتی داهاتو " حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی" بێت و خولی داهاتوی پەرلەمانیش بەرەی پێکهێنەری حکومەت و بەرەی ئۆپۆزسیۆنی تێدا بێت، کە هەردوکیان خزمەت بە وڵات و نیشتیمان دەکەن.
سەدر لەتویتێكدا لهسهر تویتهر كهئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)بهدواداچوونى بۆ كردووه ڕایگهیاند، ئەوان ناکۆکن لەگەڵ بەشێک لە لایەنەکانی دیکە لەبارەی چاکسازی ناوخۆیی و پرسەکانی دەرەوە، هەروەها لە بابەتی نیشتیمانی و لایەنگیری و شوێنکەوتنیشدا بۆچونی لایەنەکان ناکۆکە لەگەڵ یەکتریدا، بەڵام باوەڕیان وایە بۆ داهاتویەکی باشتر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی لەم قۆناغەدا پێویستە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە خولی داهاتوی پەرلەمان دو بەرە بێت کە بەرەیەکیان پێکهێنەری حکومەت بێت و ئەرکە سیاسییەکان، حکومەتداری، خزمەتگوزارییەکان و پەیوەندییەکانی دەرەوەش بەڕێوەبرێت.
رێبەری رەوتی سەدر ئەوەشی خستوەتەڕو، بەرەی دوەمیش لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن دەبن کە گوێ لێگرتن و راوێژکردن لەگەڵیاندا ئەرکی لایەنی زۆرینە دەبێت، لەم بوارەشدا رەوتی سەدر رێگری ناکات لەهیچ لایەنێک کە بە خواستی خۆی کام بەرە هەڵدەبژێرێت، چونکە هەردوکیان بەدو رێگای جیاواز خزمەت بە نیشتیمان دەکەن".