به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه ئامارى نوێى ژماره‌ى توشبووان وحاڵهتهكانى چاكبوونه‌وه وگیانلهدهستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌خشته‌ى ڕۆژانه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا 1046 توشبوو بووه،كه‌چى ژماره‌ى چاكبوونه‌وه 1861 حاڵه‌ته ".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا 32 حاڵه‌ته".
سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسینیش 60959 هاوڵاتی ڤاکسینی وەرگرتووە لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە هەموو عێراق.