ده‌ستگیركردنى 11 تاوانبار وده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى كه‌ره‌سته‌ى ته‌قه‌مه‌نى له‌نه‌ینه‌وا

ئەمنی
  • 31-10-2021, 13:46
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    تیمه‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى نه‌ینه‌وا،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،11 تاوانباریان ده‌ستگیركرد وده‌ستیانگرت له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سته‌ى ته‌قه‌مه‌نى له‌چوارچێوه‌ى به‌رپاكردنى  ئۆپراسیۆنى ئه‌منى له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى پارێزگاكه‌.
    فه‌رمانده‌یی پۆلیسى پارێزگاى نه‌ینه‌وا  له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كاروبارى بازگه‌ وڕێگا ده‌ره‌كییه‌كان تیرۆرستێكى داواكراوى دادگا به‌پێى مادده‌ى٤ / ١ى تیرۆر ده‌ستگیركرد،وهه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر شه‌ش ئۆتۆمبێلى گرت كه‌كه‌ره‌سته‌ى قه‌ده‌غه‌كراوى هاورده‌كردن وپێچه‌وانه‌ى ڕێنماییه‌كانى هه‌ڵگرتبوو".
    وتیشى"تیمه‌كانى فه‌وجى 14ى فریاكه‌وتنى پۆلیس تاوانبارێكى داواكراوى دادگا به‌پێى مادده‌ى٤ / ١تیرۆر ده‌ستگیركرد،كه‌چى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى ته‌له‌عفه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كى ته‌قه‌مه‌نى دۆزییه‌وه‌ له‌به‌جێماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌ناوچه‌ى گه‌ڕه‌كى سه‌عه‌د".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕایشیگه‌یاند"به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى پۆلیسى حه‌دبا ونه‌مروود وته‌ل عه‌بته‌ وئه‌بى ته‌مام وگه‌یاره‌،وهه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌هێشتنى تاوان 9 تاوانبارى كه‌یسه‌ جۆراوجۆره‌كانى ده‌ستگیركردووه‌،وچه‌ك وكه‌ره‌سته‌ى ته‌قه‌مه‌نى دۆزیوه‌ته‌وه‌ له‌به‌جێماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌گوندى حودى سه‌ر به‌شاره‌دێى گه‌یاره‌ى باشوورى شارى مووسڵ".