كازمى وه‌زاره‌تى كاره‌باى ڕاسپارد پلانه‌كانى بۆ هاوینى داهاتوو دابنێت

سیاسی
  • 31-10-2021, 13:38
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،وه‌زاره‌تى كاره‌باى ڕاسپارد به‌دانانى پلانه‌كان بۆ هاوینى داهاتوو،ئاماژه‌یشیدا كه‌م به‌كارهێنانى وزه‌ دیارده‌یه‌كى شارستانییه‌.
    كازمى له‌وتارێكیدا له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ وه‌زاره‌تى كاره‌با ودیدارى له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانى پێشكه‌وتوو،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵتان كۆده‌بینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پێش هاتنى وه‌رزى هاوینى داهاتوو پلانه‌كان دابنێن كه‌ڕه‌نگه‌ رۆڵى هه‌بێت له‌تێپه‌ڕاندنى هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو له‌باره‌ى كاره‌باوه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"وه‌زاره‌تى كاره‌با سه‌ربارى ئاڵنگارییه‌ گه‌وره‌كان كه‌ساڵى ڕابردوو ڕووبه‌رووى بۆته‌وه‌،له‌تیرۆر وكارى تێكده‌رانه‌ كه‌تاوه‌ره‌كانى كرده‌ ئامانج،وهه‌روه‌ها ئاڵنگارییه‌كانى تر،به‌ڵام توانى زۆربه‌ى تێپه‌ڕێنێت،بگره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عێراق به‌رزترین به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى له‌ئه‌مساڵدا تۆماركرد".
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌"هه‌ڵه‌ى زۆر له‌ڕابردوودا له‌دۆسییه‌ ستراتیژییه‌ هه‌بووه‌،كه‌بێ بوونى ئه‌م دۆسییه‌ كارگه‌ وكارخانه‌كان ڕاده‌وستن،وبه‌هه‌موو هێز وبه‌رپرسیارێتییه‌وه‌ كار ده‌كه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنى كۆت وبه‌نده‌كانى ئه‌م دۆسییه‌".
    وتیشى"وه‌زاره‌تى كاره‌با هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌چه‌ندین ئاڵنگارى تێپه‌ڕیوه‌ له‌نێویشیاندا خراپى پلاندانان وگه‌نده‌ڵى وهه‌روه‌ها په‌كخستنى كاره‌كان به‌هۆى ڕێوشوێنه‌ كارگێڕییه‌كان وبیرۆكراتییه‌ت ویاساكان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"من خودى خۆم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى جێبه‌جێكارى وه‌زاره‌تى كاره‌با ووه‌زاره‌ته‌كانى دیكه‌ به‌دواداچوونى پێشهاته‌كانى وزه‌م كرد،وڕاسپارده‌مدا به‌دروستكردنى شانه‌ى قه‌یران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كه‌مى كاته‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له‌به‌غدا وپارێزگاكان".
    ئاماژه‌یشیدا"به‌په‌رۆشى وپلانى تۆكمه‌ى چاره‌نووسازى كارده‌كه‌ین بۆ جۆراوجۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى وزه‌،وپه‌له‌كردن له‌دروستكردنى وێستگه‌كانى وزه‌ى خاوێن له‌گه‌ڵ باشترین كۆمپانیا جیهانییه‌كان،وقۆناغى زۆرمان له‌م باره‌یه‌وه‌ بڕیوه‌".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"كه‌م به‌كارهێنانى وزه‌ دیارده‌یه‌كى شارستانییه‌،بگره‌ له‌گه‌ڵ پێویستى كاراكردنى سیسته‌مى باج بۆ مسۆگه‌ركردنى به‌رده‌وامى به‌رهه‌مهێنان وزیادكردن"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌"پێویستى به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى ده‌بێت وه‌زاره‌تى بایه‌خیان پێبدات،بۆ ركابه‌ریكردنى پێشكه‌وتنى بواره‌كانى وزه‌ وڕێكاره‌ كارگێڕییه‌كان وچه‌ند پرسێكى تر".