به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند تیرۆرستێك له‌نێوان رومادى وروتبه له‌ئه‌نبار ده‌ستگیركرا.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى وردى هه‌واڵگیرى هۆبه‌ى هه‌واڵگیرى فیرقه‌ى پێنجه‌م كه‌یه‌كێكه لهجومگهكانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى كهجهختیكردهوه له‌هه‌وڵى تیرۆرستێك بۆ چوونه نێو شارۆچكه‌ى روتبه لهئهنبا،وبهههماههنگى له‌گه‌ڵ هه‌واڵگیرى فهرماندهییهتى وئازووقه وگواستنه‌وه‌ى فیرقه،بۆسه‌یه‌كى تۆكمه‌ى بۆى دانرا له‌بازگه‌ى 70 له‌سه‌ر ڕێگاى نێوان رومادى وروتبه وتونرا ده‌ستگیر بكرێت".
وتیشى"تیرۆرسته ده‌ستگیركراوه‌كه یه‌كێكه بووه له‌و تیرۆرستانه‌ى له‌گه‌ڵ گروپى تیرۆرستى داعش دژى هێزه ئه‌منییه‌كان شه‌ڕى كردووه له‌سه‌رده‌مى شه‌ڕى رزگاركردن،وله‌لایه‌ن دادگاوه به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆریش داواكراوبووه".