به‌غدا-اه‌ع
عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه حكومه‌ت ژماره‌یه‌ك پرۆگرام وپلانى گرتۆته‌به‌ر بۆ بووژاندنه‌وه‌ى سێكته‌رى ئابوورى.
وه‌زاره‌تى دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی،ئه‌مڕۆ پێشوازیكرد لهجانگ كیونگ ووك باڵیۆزى كۆریاى باشوورى له‌به‌غدا وشاندى یاوه‌رى"،ڕوونیشیكرده‌وه"له‌میان دیداره‌كه بنه‌ماكانى هاریكارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵات خراوه‌ته‌به‌رباس،وجهختكرایهوه له‌سه‌ر پته‌وكردنى لایه‌نى هاوبه‌شى له‌بواره‌كانى ئابوورى وبازرگانى وكردنه‌وه‌ى ئاسۆى نوێى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو گه‌لى دۆست".
وتیشى"وه‌زیرى دارایی ده‌ستكه‌وته‌كانى وه‌زاره‌تى دارایی له‌چاكسازى ڕیشه‌یی وبه‌رزكردنه‌وه‌ى هێماكانى چالاكى بازرگانى له‌سایه‌ى ئاڵنگارییه ئابوورییه‌كانى ئێستا وقه‌یرانى په‌تاى كۆرۆنا خسته‌ڕوو".
عه‌لاوى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه دووپاتیشیكرده‌وه"حكومه‌تى عێراق ژماره‌یه‌ك پرۆگرام وپلانى كاریگه‌رى گرتۆته‌به‌ر بۆ بووژاندنه‌وه‌ى سێكته‌رى ئابوورى وپتهوكردنى هه‌لى گه‌شه‌پێدان".
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى كۆریا ستایشى"ئه‌ركى ئاست به‌رزى ئابوورى عێراق كرد"،ئاماده‌یی"حكومه‌تى وڵاته‌كه ده‌رخست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هاریكارییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق،وخواستى كۆمپانیا ره‌سه‌نه‌كانى كۆریا بۆ فراوانتركردنى چالاكى وهاوبهشییهكانى له‌گه‌ڵ عێراق وله‌سه‌رجه‌م بواره‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌لایه‌نى ئابوورى وژێرخانهكان".