زه‌یدان ویاگر ڕێوشوێنه‌كانى واژۆكردنى یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتن نێوان هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى عێراق وئه‌ڵمانیا تاوتوێ ده‌كه‌ن

سیاسی
  • 31-10-2021, 11:48
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دادوه‌ر فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ومارتن یاگر باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ته‌واوكردنى ڕێوشوێنه‌كانى واژۆكردنى یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتنى نێوان هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى عێراق وئه‌ڵمانیایان تاوتوێكرد.
    ئه‌نجومه‌مه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى پێشوازیكرد له‌مارتن یاگر باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"هه‌ردوولا قۆناغه‌كانى ته‌واوكردنى ڕێكاره‌ پێویسته‌كانى واژۆكردنى یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتنى نێوان ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى عێراق وئه‌ڵمانیایان تاوتوێكردووه‌".