سه‌رۆك كۆمار:ئه‌ركمانه‌ هێزه‌كانمان یه‌كبخه‌ین و سه‌ركه‌وتنه‌كانمان دژى تیرۆر ته‌واو بكه‌ین

سیاسی
  • 31-10-2021, 11:26
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ئه‌ركمانه‌ هێزه‌كانمان یه‌كبخه‌ین و سه‌ركه‌وتنه‌كانمان دژى تیرۆر ته‌واو بكه‌ین.
    سه‌رۆك كۆمار، له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تویته‌ر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌ نوسیویه‌تی، "هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر كه‌ركوك كه‌ شه‌هیدبونی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی لێكه‌وته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستیانه‌ی پێشوتر له‌ پارێزگاكانی دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌دین بۆ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامدران، دوپاتی هه‌وڵه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، بۆ قۆستنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ و به‌ده‌ستهێنانی ده‌رفه‌ت، تا به‌رده‌وامی بده‌ن به‌هه‌ڕه‌شه‌كانیان بۆسه‌ر ئاستایشی وڵات".
    راشیگه‌یاند، "ئه‌ركمانه‌ هێزه‌كانمان یه‌كبخه‌ین و سه‌ركه‌وتنه‌كانمان ته‌واو بكه‌ین، به‌رده‌ومیدان به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانیش، له‌ڕێگای به‌هێزكردنی هه‌وڵ و كۆششه‌ ئه‌منیه‌كان و پاڵپشتیكردنی هێزه‌ چه‌كداره‌كانمانه‌وه‌ ده‌بێت".