سه‌رۆك كۆمار وحه‌لبوسى جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ لە پێویستی پتەوکردنی ئاسایش ودیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەكان

سیاسی
  • 31-10-2021, 11:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆمار لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی  هاوپەیمانی تەقەدوم  جەختیكرده‌وه‌ لە پێویستی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات و سازان و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە و جیاوازی بیروڕاکان.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆشکی سەلام لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم کۆبوەوە و لەو دیدارەدا جەخت لە پێویستی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات و سازان و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە و جیاوازی بیروڕاکان و پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی و پابەندبون بە چوارچێوە یاسایی و دەستورییەکان و گرنگی یەکخستنی هەوڵ و کۆششی هاونیشتمانی کرا روە و ھێنانەئاراوەی داوا رەواکانی خەڵک و باشترکردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاری.