كۆمسیۆن:سبه‌ى ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى وێستگه‌ تانه‌لێدراوه‌كانى شه‌ش پارێزگا ده‌كرێت

سیاسی
  • 30-10-2021, 22:18
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ته‌واوكردنى ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى وێستگه‌كانى به‌ره‌ى كه‌رخ له‌به‌غدا ڕاگه‌یاند،وجه‌ختیكرده‌وه‌ سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ جیاكردنه‌وه‌ وژماردنى وێستگه‌ تانه‌لێدراوه‌كانى شه‌ش پارێزگا ده‌كرێت.
    كۆمسیۆن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى بۆ وێستگه‌ تانه‌لێدراوه‌كانى به‌ره‌ى كه‌رخى به‌غدا كراوه‌،به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى پاڵێوراوه‌ تانه‌ده‌ره‌كان وچاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى وڕاگه‌یاندنكارانى ڕێگه‌پێدراو".
    وتیشى"ئه‌نجامى پرۆسه‌ى ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى بۆ وێستگه‌كانى به‌ره‌ى كه‌رخ بۆ ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێكارى پێویست له‌باره‌یانه‌وه‌ له‌سایه‌ى رۆشنایی ڕێوشوێنه‌ په‌یڕه‌وكراوه‌كان".
    ڕایشیگه‌یاند"سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ پرۆسه‌ى ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ بۆ وێستگه‌ى پارێزگاكانى هه‌ولێر وكه‌ركوك وكه‌ربه‌لا وموسه‌نا وقادسیه‌ وئه‌نبار ده‌كرێت،كه‌چى ڕۆژى دووشه‌ممه‌ بۆ پارێزگاى زیقار ته‌رخان ده‌كرێت".