پارێزگای هه‌ولێر به‌هۆی دروستبونی لافاوه‌وه‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی كرده‌ پشوی فه‌رمی

ناوخۆ
  • 30-10-2021, 23:23
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌چه‌ند گه‌ڕه‌ك و شه‌قامیێكی گشتیی به‌هۆی پاشماوه‌ی لافاو ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م هاتوچۆی هاوڵاتییان دروستبوه‌ و ڕێگای هاتوچۆ نه‌ماوه‌، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن و فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان ده‌كرێته‌ پشوی فه‌رمی.
    پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌، "به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌خوڕه‌ی باران و ته‌زره‌ی سنوری پارێزگای هه‌ولێری گرته‌وه‌ و له‌ چه‌ند شوێنێك لافاو هه‌ستا و هاتوچۆی هاوڵاتییان په‌كیكه‌وت، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 31ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2021 به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێگایانه‌ و ئاساییكردنه‌وه‌ی هاتوچۆی هاوڵاتییان، له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا و فه‌رمانگه‌كانی حكومی و قوتابخانه‌ ئه‌هلی و حكومیه‌كان له‌ سنوری پارێزگاكه‌مان پشوی فه‌رمییه‌.
    ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌و پشوه‌ ته‌نها فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان ناگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ئه‌رك داده‌بن بۆ ڕاماڵینی و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قام و شوێنانه‌ی كه‌ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ دوچاری گرفتی هاتوچۆ هاتون، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌چه‌ند گه‌ڕه‌ك و شه‌قامیێكی گشتیی به‌هۆی پاشماوه‌ی لافاو ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م هاتوچۆی هاوڵاتییان دروستبوه‌ و ڕێگای هاتوچۆ نه‌ماوه‌.