له‌ئاكامى په‌لامارێكى تیرۆرستى له‌باكوورى كه‌ركوك دوو پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون

ئەمنی
  • 30-10-2021, 22:33
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌زگاى دژه‌ تیرۆری كوردستان،ڕایگه‌یاند دوو پێشمه‌رگه‌ له‌باكوورى كه‌ركوك شه‌هید بوون.
    ده‌زگاكه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویكرده‌وه‌، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر فه‌وجی دوی لیوای 10ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی زرگه‌زراو له‌ سنوری میحوه‌ری باكوورى پارێزگاى كه‌ركوك، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ دو پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بون".