به‌غدا-اه‌ع
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،داواى له‌سه‌رجه‌م وڵاتان كرد ده‌ستوه‌رنه‌ده‌نه كاروبارى عێراق.
سه‌در له‌تویتێكدا له‌سه‌ر پێگه‌ى "تویته‌ر"كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"هه‌واڵ و زانیاری پشتڕاستكراوه‌مان پێگه‌یشتوه له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی هه‌رێمی له‌كاروباری عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌روه‌ها فشارخستنه سه‌ر فراكسیۆن و لایه‌نه سیاسییه‌كان، له‌كاتێكدا كاركردن به‌ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ره‌كی زیانی گه‌وره له عێراق و گه‌له‌كه‌ی ده‌دات".
سه‌در داواشی له‌هه‌مو وڵاتان كردوه، "ده‌ستوه‌ردانه رونهكانیان" به‌زوترینكات بكشێننه‌وه و ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "گفتوگۆكردنم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ره‌تكردوه‌ته‌وه، چونكه نابێت كه‌شێك بڕه‌خسێندرێت بۆ لایه‌نی ده‌ره‌كی كه ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆ بكه‌ن، ئێمه عێراقین و كێشه‌كانمان له‌نێوان خۆماندا یه‌كلاده‌كه‌ینه‌وه".
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئاشكراشیكردوه، "ده‌ستێوه‌ردان و هێنانه ژوره‌وه‌ی وڵاتانی هه‌رێمی، سوكایه‌تیه به عێراق و گه‌له‌كه‌ی و سه‌ربه‌خۆیی و شكۆ و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی".