به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی پلاندانان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، كۆی گشتی ئۆتۆمبێل له عێراق حه‌وت ملیۆنی تێپه‌ڕاندوه و سێ ئاراسته‌یان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی زیادبونی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل ده‌ستنیشانكردوه.
عه‌بدولزه‌هره هنداوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له دوای ساڵی 2003ه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو روی له‌زیادبون كردوه، له ئێستادا زیاتر له 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل تۆماركراون، جگه له ئۆتۆمبێلی حكومی، پایسكل، سه‌توته و ماتۆڕسكیل، به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كان كۆی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له ساڵی 2035دا ده‌گاته 15 ملیۆن.
وتیشی، "وه‌زاره‌تی پلاندانان به سێ ئاراسته كارده‌كات بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی زیادبونی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل و هاورده‌كردنیان، یه‌كه‌م بابه‌تی هاورده‌كردنیان بۆ بڕیاری مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی عێراق سنورداركراوه، ئاراسته‌ی دوه‌میش كه له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه له‌نێوان وه‌زاره‌تی پلاندانان و دارایی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر جێبه‌جێده‌كرێت، پێوه‌ر و كۆنتڕۆڵی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێله‌كه ئه‌مه‌یان زیاتر په‌یوه‌ندی به‌وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی و دارایی و ناوخۆ‌و هاتوچۆی گشتی و گومرگ و باجه‌وه هه‌یه".
سه‌باره‌ت به ڕێوشوێنه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی هاتوچۆ، عه‌بدولزه‌هره هنداوی ئاشكرایكرد، ئاراسته‌ی سێیه‌می كاركردنی وه‌زاره‌تی پلاندانان په‌یوه‌سته به قه‌ره‌باڵغی هاتوچۆوه، كه ئه‌ویش خۆی ده‌بینێته‌وه له فراوانكردنی شه‌قامه‌كان و دروستكردنی شه‌قامی نوێ و هێڵكاری بۆ شه‌قامه كۆنه‌كان.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پڕۆژه‌ی ڕێگای بازنه‌یی له‌به‌غدای پایته‌خت كه پێكدێت له‌شه‌قامێكی سه‌ره‌كی به‌ده‌وری به‌غدا ئاماده‌كراوه، به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش، قه‌ره‌باڵغی و لۆدی سه‌ر شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كانی به‌غدا كه‌مده‌بێته‌وه.