وه‌زیرى ڕۆشنبیرى:ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌رى له‌فیستیڤاڵى بابل په‌یامێكه‌ بۆ جیهان

هونەر
  • 30-10-2021, 17:04
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌سه‌ن نازم وه‌زیرى ڕۆشنبیرى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌رى له‌فیستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى بابل په‌یامێكى به‌رجه‌سته‌ كرد بۆ جیهان به‌وه‌ى عێراقییه‌كان پاڵپشتى ڕۆشنبیرى وهونه‌ر ده‌كه‌ن.
    نازم له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پانزه‌هه‌مین كۆپى فیستیڤاڵى بابل فیستیڤاڵێكى ڕۆشنبیرى گشتییه‌ وله‌فیستیڤاڵه‌كانى تر ناچێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ شارى شوێنه‌وارى بابل چه‌ندین چالاكى ئه‌ده‌بى وڕه‌خنه‌یی وهونه‌رى به‌ڕێوه‌چوون كه‌سه‌رجه‌م هونه‌رى شێوه‌كارى وشانۆگه‌رى وپێشانگاى پیشه‌سازى وكشتوكاڵى بۆ به‌رهه‌مه‌ عێراقییه‌كان له‌خۆگرتووه‌ كه‌بۆته‌ جێى شانازیمان".
    ئه‌وه‌یشى وت"فیستیڤاڵى بابل نه‌ك ته‌نها یاده‌وه‌رییه‌كانى بۆ عێراقییه‌كان گه‌ڕاندۆته‌وه‌ به‌ڵكو یاده‌وه‌رى هه‌موو وڵاتانى به‌شداربوو له‌كۆپى پێشوو گه‌ڕانده‌وه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"هاتنى هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كى فراوان بۆ ئاماده‌بوونى چالاكییه‌كانى فیستیڤاڵه‌كه‌ به‌ڵگه‌یه‌كى ڕوونه‌ بۆ خواستى هاوڵاتى عێراقى بۆ پاڵپشتى كردنى رۆشنبیرى وهونه‌ره‌كان ئه‌مه‌یش په‌یامێكه‌ بۆ سه‌رانسه‌رى جیهان".