به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند ده‌ستیكردووه به‌پرۆسه‌ى گه‌ڕان وپشكنین به‌دواى تیرۆرستانى داعش كهپهلامارى هاوڵاتیانیان داوه له‌چیاى مه‌كحول وبۆته هۆى شههیدوبرینداربوونى 4 هاوڵاتى.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"هێزه ئه‌منییه‌كان لهپۆلیسى فیدڕاڵى وحهشدى عه‌شایرى هه‌ستاون به‌ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى پشكنین له‌ناوچه‌ى حاوى حهواییج،بۆ گه‌ڕان به‌دواى تیرۆرستانى داعش كه‌هه‌ستاون بهپهلاماردانى ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كه‌كارى(خه‌ڵووز)ده‌كه‌ن له‌نزیك گوندى حهواییج له‌چیاى مه‌كحول".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"په‌لاماره تیرۆرستییه‌كه بووه هۆى شه‌هیدبوونى دوو هاوڵاتى وبرینداربوونى دوو كه‌سى دیكه".