به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند ده‌ستیكردووه به‌ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئاماده‌سازى ودانانى تاوه‌رى چاودێرى له‌ناوچه‌ى تاڕمییهى به‌غداى پایته‌خت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڕاگه‌یاندن له‌ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئه‌ندازیارى سه‌ربازى له‌ده‌سته‌ى حه‌شد،به‌هاریكارى لیواى 12ى جێگیركراو هه‌ستاوه به‌هه‌ڵمه‌تى ئاماده‌سازى ودانانى تاوه‌ره‌كانى چاودێرى له‌ناوچه‌ى تاڕمییه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"هه‌ڵمه‌ته‌كه داخستنى ناوچه‌ى غزیلییه له‌سه‌ر ئووم سوون،وئامادهكردنى ڕێگاى به‌ستراوى نێوان هه‌ردوولا ده‌گرێته‌وه بۆ دانانى تاوه‌ره‌كانى چاودێرى له‌شارۆچكه‌ى ناوبراو".
شایه‌نى باسه له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى ئه‌منى به‌رپاكراوه له‌پێناو نه‌هێشتنى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش،وبوونى تاوه‌ره‌كانى چاودێرى یه‌كێكه له‌و ڕێگایانه بۆ كۆنترۆڵكردنى ئاسایشى ناوچه‌كان له‌میان چاودێریكردنى جموجۆڵه گوماناوییه‌كان.