ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی شارستانی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی كارتی نێوده‌وڵه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسین رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ناوخۆ
  • 29-10-2021, 19:11
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی شارستانی،ئه‌مڕۆ هه‌ینی،رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی كارتی نێوده‌وڵه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسین بۆ گه‌شتكردن بڵاوكرده‌وه‌.
    ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی شارستانى له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، رایگه‌یاند، گه‌شتیاران و سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی هێڵی فڕۆكه‌وانی گشتی كه‌ له‌ عێراقدا كارده‌كه‌ن ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌، له‌ئێستادا بۆ گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و گه‌ڕانه‌وه‌، پشت به‌ستنیان به‌ بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسین هه‌ڵپه‌ساردوه‌،ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خاكی عێراق و گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ته‌نها پشت به‌ پشكنینی PCR ده‌به‌سترێت كه‌ 72 كاتژمێر به‌سه‌ر گه‌شته‌كه‌دا تێنه‌په‌ڕیبێت، ئه‌و بڕیاره‌ش تا كاتێكی نادیار به‌رده‌وام جێبه‌جێده‌كرێت.