به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى سه‌ركرده له‌فراكسیۆنى سه‌درى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ده‌ستپێكردنى گه‌شتكردنى عێراقییه‌كان بۆ هیندستان ڕاگه‌یاند.
كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"حكومه‌ت وهه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وده‌ره‌وه ڕه‌زامه‌ندیان ده‌ڕبڕیوه بۆ ده‌ستپێكردنى خزمه‌تگوزارى پێدانى ڤیزا له‌گه‌ڵ وڵاتى هیندستان له‌ده‌ستپێكى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو٢٠٢١/١٠/٣١ له‌به‌ر گرنگى گه‌شتكردنى خێزاته عێراقییه‌كان كه‌خوازیارى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رن له‌هیندستان".
كه‌عبى سوپاسى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ود.هانى عیقابى وه‌زیرى ته‌ندروستى ونه‌زار عیسا خه‌یڕوڵلا بریكارى پێشكه‌وتووى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه كرد،بۆ ئه‌ركى تایبه‌تیان بۆ به‌ده‌مه‌وهاتنى نووسراوه‌كانى پێشوویان له‌باره‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى گه‌شتكردن وئاسانكردنى دۆسییه‌ى هاوڵاتیان عێراقى كه‌خوازیارن سه‌ردانى هیندستان بكه‌ن به‌تایبه‌ت بۆ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد