كۆمسیۆنى دیاله‌ هاوتابوونى ئه‌نجامى ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى له‌گه‌ڵ ئه‌لیكترۆنى ڕاگه‌یاند

سیاسی
  • 29-10-2021, 19:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئۆفیسى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌دیاله‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،هاوتابوونى ئه‌نجامى ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى له‌گه‌ڵ ئه‌لیكترۆنى بۆ وێستگه‌ تانه‌لێدراوه‌كانى پارێزگاكه‌ ڕاگه‌یاند.
    ئۆفیسى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"پرۆسه‌ى ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى بۆ وێستگه‌ تانه‌لێدراوه‌كان له‌پارێزگاى دیاله‌ ئه‌نجامدراوه‌،به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى پاڵێوراوه‌ تانه‌ده‌ره‌كان وچاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى وڕاگه‌یاندنكاران وڕێگه‌پێدراوان وڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ئه‌نجامه‌كانى به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا100 هاوتابوونه‌ بۆ ئه‌نجامه‌كانى ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى ئه‌لیكترۆنى ڕاگه‌یه‌ندراو".