ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران:چه‌ندین وڵات خواستى خۆیان ده‌ڕبڕیوه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان له‌عێراق

سیاسی
  • 29-10-2021, 18:52
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌ووه‌،چه‌ندین وڵات خواستى خۆیان ده‌ڕبڕیوه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان له‌عێراق،ئاماژه‌یشیدا حكومه‌ت بانگهێشتى تێپه‌ڕاندنى بیرۆكراتییه‌ت وڕاكێشانى وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كات.
    حه‌یده‌ر مه‌جید وته‌بێژى ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"حكومه‌ت هانى وه‌به‌رهێنان ده‌دات وبانگهێشتى تێپه‌ڕاندنى بیرۆكراتییه‌ت وڕاكێشانى وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كات".
    مه‌جید وتیشى"حكومه‌ت چه‌ند جارێك له‌ڕێگاى سه‌ردانه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران وشاندى یاوه‌رى وه‌زاره‌تى بۆ وڵاتانى عه‌ره‌بى وئه‌وروپى،وله‌چوارچێوه‌ى پێشوازیكردن له‌به‌رپرسانى عه‌ره‌ب وبیانى له‌عێراق جه‌ختیكردۆته‌وه‌،له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌رگاكانى عێراق كراوه‌یه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان وبه‌شدارى وهاوبه‌شى كارا له‌دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان".
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌"چه‌ندین وڵات خواستى خۆى ده‌ڕبڕیوه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان له‌عێراق له‌پاڵ جه‌ختكردنه‌وه‌ به‌رده‌وام ودووباره‌كراوه‌كانى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ پاڵیۆزانى عه‌ره‌بى وبیانى له‌كاتى پێشوازیكردنیان،به‌وه‌ى ده‌رگاكانى عێراق واڵایه‌ بۆیان وخاكى عێراقیش له‌باره‌ بۆ وه‌به‌رهێنان".
    وتیشى"حكومه‌ت هانى وه‌به‌رهێنان ده‌دات وجه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌گرنگى وه‌به‌رهێنان له‌پاڵ پاڵپشتى كردنى كارى ده‌سته‌ى نیشتمانى بۆ وه‌به‌رهێنان له‌به‌غدا وپارێزگاكان".