به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،داهاتى قازانجه‌كانى بۆ ده مانگ ڕاگه‌یاند،دووپاتیشیكرده‌وه به‌ڕێژه‌ى 62 ملیار دینار به‌به‌راورد به‌ساڵى ڕابردوو زیادیكردووه.
عومه‌ر وائیلى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"داهاتى قازانجه‌كان له‌ماوه‌ى1/ 1/ 2021 تاوه‌كو30/ 9/ 2021 گه‌یشتۆته 947 ملیار دینار"،وتیشى"داهاتى قازانجه‌كانى ساڵى ڕابردوو به‌هه‌مان ماوه‌ى گه‌یشتبووه 885 ملیار واته ڕێژه‌ى زیاده‌كه‌ى ئه‌مساڵ 62 ملیار دیناره".
ئاماژه‌یشیدا"داهاتى قازانجه‌كان له‌ساڵى 2019 گه‌یشتۆته تریلیۆنێك و122 ملیار دینار كه‌چى داهاته‌كانى ساڵى 2020 تریلیۆنێك و194 ملیار دینار".
جه‌ختیشیكرده‌وه"داهاته‌كان به‌رزبۆته‌وه سه‌ربارى په‌تاى كۆرۆنا ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌رك وماندووبوونى كارمه‌ندانى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه"،ئاماژه‌یشیدا"سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورى وفیدڕاڵییه‌كان كاراكراوه‌ته‌وه له‌میان به‌كارهێنانى سه‌كۆى ئه‌لیكترۆنى ئاماده‌كراو له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان كه‌تایبه‌ته به‌وردبینی ئه‌لیكترۆنى بۆ سه‌وداكارى گومركى".
وائیلى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ده‌روازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هێشتا له‌ژێر كۆنترۆڵى حكومه‌تى فیدڕاڵى نییه".