به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕێنماییه‌كانی پێدانی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گشتی به‌غداو پارێزگاكانه‌وه بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆ و پاڵپشت به مادده‌ی (47/یه‌كه‌م/د) له یاسای هاتوچۆ ژماره 8ی ساڵی 2019 ئه‌م ڕێنماییانه‌مان ده‌ركردووه:
یه‌كه‌م:مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه بگونجێت كه له ڕێكه‌وتننامه‌ی هاتوچۆی ڤیه‌ننا له ساڵی 1968 هاتوه و له‌لایه‌ن عێراقیشه‌وه له ساڵی 2017 له‌لایه‌ن عێراقه‌وه واژۆی له‌سه‌ركراوه،وبه‌جێبه‌جێكردنى بنه‌ماكانى مادده‌ى(47/دووه‌م/د)،(جێبه‌جێكردنى بنه‌ماكانى ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى په‌یوه‌ست به‌هاتوچۆ وهێماكانى هاتوچۆ له‌ڕێگا گشتییه‌كان)".
دوه‌م: داواكار بۆ مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت مۆڵه‌تی شۆفێری ناوخۆیی هه‌بێت كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گشتی به‌غدا و پارێزگاكانه‌وه ده‌ركراوه، ڕه‌وایه‌تی ده‌ركردنه‌كه‌ی بسه‌لمێنێت.
سێیه‌م: پاسپۆرتی عێراقی هه‌بێت
چواره‌م: ماوه‌ی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نها بۆ ساڵێكه به‌پێی په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
پێنجه‌م: ئه‌م مۆڵه‌ته له‌ناوخۆی عێراق به‌كارناهێندرێت.
شه‌شه‌م: بڕ و كرێی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی (یه‌كه‌م به‌خشین) له‌سه‌ر بنه‌مای خشته‌ی 1 و (2) لكێنراوه به یاسای هاتوچۆ ژماره (8) بۆ ساڵی 2019 له‌كه‌سی داواكار وه‌رده‌گیرێت.
حه‌وته‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خوازیاری به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تین پێویسته به‌ڵگه‌ی ڕه‌سه‌نیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ فۆتۆكۆپی هه‌ریه‌ك له:
1-مۆڵه‌تی شۆفێری ناوخۆیی.
2-پاسپۆرتی عێراق
3- ناسنامه‌ی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی یه‌كگرتو.
4- دو وێنه‌ی ره‌نگاو ره‌نگ
هه‌شته‌م: ئه‌م ڕێنماییانه له به‌رواری ده‌رچونیه‌وه جێبه‌جێده‌كرێن