به‌غدا-اه‌ع
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ره‌تیكرده‌وه، ده‌نگی ژماره‌یه‌ك له‌فراكسیۆنه سیاسییه‌كان به‌هۆی ژماردنی ده‌ستی بۆ به‌شێك له‌سندوقه‌كانی ده‌نگدان زیادی كردبێت و رایگه‌یاند، "تا ئێستا ئه‌و سندوقانه‌ی به‌ده‌ست ژمێردراون له‌گه‌ڵ شێوازی ئه‌لیكترۆنی هاوتان".
نبراس ئه‌بو سۆده یاریده‌ده‌ری وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند، هیچ كاتێك بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی ژماردنی ده‌ستی ده‌نگی ئه‌و سندوقانه‌ی كه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه دیارینه‌كراوه، ناتوانرێت پێشبینی بكرێت چه‌ند كاتی دیكه له‌و پرۆسه‌یه ته‌واو ده‌بن،دووپاتیشیكرده‌وه،" كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان تیمێكی گه‌وره‌ی پێكهێهناوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی ژماردنی ده‌ستی ده‌نگه‌كان و دڵنیابوون له‌وه‌ی كه پرۆسه‌كه به‌باشی و به‌خێرایی به‌ڕێوه‌بچێت".
ئاماژه‌یشیدا"باسكردن له‌زیادبونی ژماره‌ی كورسییه‌كانی هه‌ندێك له فراكسیۆنه سیاسییه‌كان ناڕاسته، تاوه‌كو ئێستا ژماردنی ده‌ستی هاوشێوه‌ی ئه‌لیكترۆنییه و گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆ روینه‌داوه".
سه‌باره‌ت به‌ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى ته‌واوى وێستگه‌كان ئه‌بو سۆده دووپاتیكرده‌وه"كۆمسیۆن به‌پێی ئه‌و چوارچێوه‌یه یاساییانه‌ی كه له یاسای ساڵی 2020دا بۆی دیاریكراوه كاره‌كانی ده‌كات، هه‌ر بۆیه ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ سه‌رجه‌م وێستگه‌كان ئه‌نجامنادرێت و ته‌نها ده‌نگی ئه‌و وێستگانه دوباره ده‌ژمێردرێنه‌وه كه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه و سكاڵاكانیش پشت به‌ستون به به‌ڵگه و دیكۆمێنتی گونجاو".