به‌غدا-اه‌ع
حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه بهقهڵغانێكى پارێزبه‌ند ده‌مێنێته‌وه بۆ شكستپێهێنانى پیلانهكانى پاشماوه‌ى تیرۆرستانى شكستخواردووى داعش بۆ به‌ئامانجگرتنى ئاسایشى پارێزگاى دیاله.
خوزه‌یر یاسر غزى فه‌رمانده‌ى لیواى 28ى حه‌شدى شه‌عبى له‌لێدوانێك بۆ وێبسایتى حه‌شد كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)بهدواداوچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"هێزه‌كانى لیواى 28ى حه‌شدى شه‌عبى شه‌و نهخوونى ده‌كه‌ن بۆ پاراستنى ئاسایشى هاوڵاتیان وده‌بنه قه‌ڵغانێكى پارێزبه‌ند دژى هه‌وڵه شكستخواردووهكانى داعش كه‌مه‌به‌ست لێى به‌ئامانجگرتنى خه‌ڵكى بێ‌تاوان ودروستكردنى پشێوییه له‌پارێزگاى دیاله".
وتیشى"هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى داعش وهاوشێوهكانى بۆ ناوچه ڕزگاركراوه‌كان وسه‌رجه‌م شاره‌كانى دیكه نییه"،له‌هه‌مان كاتدا ئاماژه‌یشیدا به‌گرنگى پته‌وكردنى هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى ئاسایشى پارێزگاكه".