لەخۆرهەڵاتی سەڵاحەدین ئۆپەرایۆنێك بۆ دەستگیركردنی پاشماوەكانی داعش دەستیپێكرد

ئەمنی
  • 22-02-2018, 00:00
  • +A -A

    سەڵاحەدین – ا ه ع هێزەكانی حەشدی شەعبی، ئەمرۆ پێنج شەممە، ئۆپەراسیۆنێكی بۆ دەستگیركردنی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش لە گوندەكانی خۆرهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین دەستپێكرد. لەوبارەیەوە راگەیاندنی حەشدی شەعبی لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: هێزێكی لیوای نۆی حەشدی شەعبی بە پشتیوانی هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی و ئوپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین، هەڵمەتێكی بۆ گەڕان و پشكنین بەمەبەستی دەستگیركردنی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش لە گوندەكانی ئەبو عەجیل و تەویزە لەخۆرهەڵاتی سەڵاحەدین دەستپێكردوە. وتیشی هێزەئەمنیەكان راوەدوی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش لەو گوندانە دەنێن تا بە تەواوی ئەمن و ئاسایش بۆ ناوچەكە دابین بكەن.