سه‌در ڕێنماییدا به‌داخستنى باره‌گاكانى سه‌رایا سه‌لام به‌ده‌ر له‌چوار پارێزگا

ناوخۆ
  • 29-10-2021, 17:39
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بڕیاریدا به‌داخستنی به‌داخستنی باره‌گاكانی سه‌رایاسه‌لام له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان جگه‌ له‌ كه‌ربه‌لا، به‌غدا و نه‌جه‌ف و سه‌ڵاحه‌دین و راشیگه‌یاند، ئه‌ندامانی ره‌وتی سه‌در له‌باره‌گاكان ده‌ستبه‌كارده‌بن.
    موقته‌دا سه‌در له‌ نوسراوێكی فه‌رمیدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م باره‌گاكانی سه‌رایاسه‌لام له‌پارێزگاكان بۆماوه‌ی 15 رۆژ داده‌خرێن جگه‌ له‌ پارێزگاكانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و سه‌ڵاحه‌دین و به‌غدا، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك ده‌بێت بۆ رێگریكردن له‌ هێزی چه‌كداری، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌ندامانی ره‌وتی سه‌در له‌باره‌گاكان ده‌ستبه‌كارده‌بن.


    به‌غدا-اه‌ع