كۆمسیۆن به‌رزكردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك تانه‌ بۆ ده‌سته‌ى دادوه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاگه‌یاند

هەڵبژاردنی تشرین
  • 29-10-2021, 09:17
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،به‌رزكردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك تانه‌ بۆ ده‌سته‌ى دادوه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاگه‌یاند.
    جومانه‌ غه‌لاى وته‌بێژى كۆمسیۆن به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌رگاى تانه‌لێدان له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌19ى ئه‌م مانگه‌وه‌ داخراوه‌،وچاوخشاندنه‌وه‌ به‌زیاتر له‌1400 تانه‌ كراوه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران چاوخشاندنه‌وه‌ به‌م تانانه‌ كردووه‌ وپه‌سه‌ندى كردوون".
    وتیشى"ڕۆژى 25ى ئه‌م مانگه‌ دوا ڕۆژى چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ تانه‌كان بووه‌،وڕه‌زامه‌ندى دراوه‌ له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى 2000 وێستگه‌ بۆ ئه‌نجامدانى ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى تیایاندا"،ئاماژه‌یشیدا"تانه‌كانى دیكه‌ به‌ڕاسپارده‌ى ده‌سته‌ى دادوه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رزكراونه‌ته‌وه‌ بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ تیایاندا وبڕیاردان له‌سه‌ریان".
    غه‌لاى دووپاتیكرده‌وه‌"یه‌كه‌م پارێزگا دووباره‌ ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى تیایدا كراوه‌ پارێزگاى نه‌ینه‌وا بوو كه‌بۆ زیاتر له‌100 وێستگه‌ كراوه‌"،وتیشى"ئه‌نجامى ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى هاوتا بوو له‌گه‌ڵ ئه‌نجامى ئه‌لیكترۆنى به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 100".