به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی پۆلیسى بابل،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،هه‌واڵى تیرۆركردنى كه‌سوكاری چالاكوانێكى پارێزگاكه ڕه‌تكرده‌وه.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"فه‌رمانده‌یی پۆلیسى بابل،ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه كه‌له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌باره‌ى تیرۆركردنى كه‌سوكارى چالاكوانێك له‌شارى قاسم له‌باشوورى پارێزگاكه".
ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌و ڕوویداوه تاوانێك بووه به‌هۆى شەڕ و دەمەقاڵەى نێوان خێزانێک لەسەر میرات کە کوژرانى دوو کەس و برینداربوونى کەسێکى دیکەى كه‌سوكارى چالاكواناكه لێکەوتووەتەوە"،ئاماژه‌یشیدا"به‌پێى ورده‌كارى ڕاپۆرتى به‌ڕێوبه‌رى به‌شى پۆلیسى شاره‌دێى قاسم بابه‌تى ناكۆكى له‌سه‌ر میرات له‌دایكبووى ئێستا نه‌بووه".
ئاماەى بەوەشکردووە"هێزە ئەمنییەکان چونەتە شوێنى رووداوەکە لەگەڵ بیستنى دەنگى تەقە و یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیرکراوە و گەڕان بەدواى ئەوانەى دیکە بەردەوامە".