به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ده‌ستگیركردنى هه‌ماهه‌نگكارى تایبه‌تى به‌ناو به‌رپرسى سه‌ربازى داعش له‌حه‌مرین ڕاگه‌یاند.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)بڵاویكرده‌وه"به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى وردى هه‌واڵگیرى وبههاریكارى نموونه‌یی هه‌واڵگیرى وهه‌ماهه‌نگى ئاست به‌رزى نێوان هۆبه‌ى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى لهفیرقهى یه‌كه‌م كه‌یه‌كێكه لهجومگهكانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى وئاژانسى هه‌واڵگیرى فیدڕاڵى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ وبهبهشدارى له‌گه‌ڵ هه‌واڵگیرى فه‌وجى دووه‌مى لیواى 53ى پیاده وهێزێك له‌لیواى ناوبراو،تیرۆرستێكى مه‌ترسیدار له‌گوندى جاغاتى دیاله ده‌ستگیركرا"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌م تیرۆرسته هه‌ماهه‌نگكارى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌ناو به‌رپرسى سه‌ربازى داعش له‌چیاى حه‌مرین بووه،ویه‌كێك بووه لهداواكراوهكانى دادگا به‌پێى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى 4ى تیرۆر".