به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ده‌ستگیركردنى بازرگانێكى مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌به‌غدا ڕاگه‌یاند.
ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"هێزه‌كانى توانیان بازرگانێكى مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌به‌غدا ده‌ستگیربكه‌ن".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕوونیشیكرده‌وه"دواى گه‌یشتنى زانیارى وردى هه‌واڵگیرى له‌باره‌ى بازرگانێكى مادده هۆشبه‌ره‌كان تیمه‌كانى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى ده‌ستبه‌جێ بۆسه‌یه‌كى تۆكمه‌یان داناوه له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى به‌غدا"،ڕوونیشیكرده‌وه"دواى گه‌یشتنى تاوانبار به‌شوێنى دیاریكراو ده‌ستگیركرا سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ته‌قه‌ى كردووه وهه‌وڵى هه‌ڵهاتنى داوه به‌ڵام كارمه‌ندانى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى توانیان به‌سێ گوللـه له‌قاچى بریندارى بكه‌ن ودهستهبهسهر یه‌ك كێلوگرام مادده‌ى كریستاڵ له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ى بگرن".