بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،ئەمڕۆ پێنجشەممە،چەند رێنماییەک ئاڕاستەی سەرکردە ئەمنییەکانی دیالە کرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە رایگەیاند:" مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ویزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد
بە بەژداری چەندین ئەفسەری پلە باڵای سوپا ئەنجامدرا و تیایدا تاوتوێی رەوشی ئەمنیی پارێزگای دیالە و رووداوەکانی چەند رۆژەی رابردوو کرا.
بەپێی بەیاننامەکە، "لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیران پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدانی دەستی تیرۆر کرد و داوای سەبووری کرد لە پەروەردگار و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.
لە کۆبوونەوەکەدا کازمی بەڵێنی دا کە رۆڵە قارەمانەکانی عێراق بە زووترین کات ئەو تیرۆریستانە بە سزای خۆیان بگەیێنن.
کازمی وتیشی، "تیرۆریستانی داعش بە دوای شوێن پێیەک دەگەڕان تاکو بتوانن پارێزگاکە بکەنە مۆڵگەی خۆیان و چەند بەرژەوەندییەکی دیاریکراویان تیادا بەرجەستە بکەن، بەڵام بەیەکەوە دەتوانین هاوکاری یەکتر ببین و لە دژی تیرۆر بوەستینەوە".
کازمی هەر لە کۆبوونەوەکەدا چەندین رێنمایی ئاڕاستەی فەرماندەی هێزە ئەمنییەکان و سەربازییەکانی پارێزگای دیالە کردووە لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئازادی و راوەدوونانی داعش لە پارێزگاکە.