‎شانەی راگەیاندنی ئەمنی:دەستگیرکردنی دوو تیرۆرست لە رۆژئاوای بەغدا

ئەمنی
  • 28-10-2021, 16:34
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ،ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی لەرۆژئاوای بەغدا ڕاگەیاند.
    لە راگەیەندراوێکی شانەکە کە دەستی ئاژانسی هەاڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"لەژێر چاودێری و بەدواداچوونی لیوا رۆکن، فەرماندەی بارەگای پێشکەوتووی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا/ ئەلکەرخ، هێزێکی لیوای 24 فیرقەی 6ی پیادە بەفەرمانی ئەفسەری هەواڵگری لیوا و بەهماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دوای چاودێریکردنی ئامادەبوونیان لەناوچەی شوهەدا و ئەبو مەنسیر لەقەزای ئەبوغرێب، بەپێی مادەی 4/1 داواکراون و فەرمانی دەستگیرکردنیان لەسەر دەرکراوە".
    وتیشی:"داواکراوان ڕادەستی دەسەڵاتی پەیوەندیدار کران بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان بەپێی یاسا".