بهغدا-اهع
وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمى، ئەمڕۆ پێنجشەممە کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی وردی لەسەر ڕوداوەکەی مەقدادییە ڕاگەیاند.
نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:" غانمی بە یاوەری شاندێکی باڵای ئەمنی کە وەزیری کۆچ و کۆچبەران و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و سەرۆکی ئەرکانی سوپا و جێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی لە خۆگرتبوو گەیشتە پارێزگای دیالە بەمەبەستی سەرەخۆشی و سەردانی کەسوکاری قوربانیانی پەلامارە تیرۆریستیەکە لەشەهیدەکانی مەقدادیە و بریندارەکان".
غانمی، وتیشی:"سەرەخۆشی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان مستەفا كازمى بۆ ئەو خێزانانە لە گوندی ڕەشاد و گوندی نەهر ئیمام"، ئەوەشی وت:"خوێنی شەهیدان بێهودە نابێت و سزاکان بەسەر تاوانبارانی چەتەکانی داعش دەسپێنین".
وتیشی:"لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەسەر ئەو هێرشە تیرۆریستییە کراوەتەوە".
لای خۆی وەزیری کۆچ و کۆچبەران جەختی لەوە کردەوە کە " هەمو ڕێوشوێنێک دەگیرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئاوارەکانی ئەو ناوچانە" .