بهغدا-اهع
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ،ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستپێکردنی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی بۆ وێستگەکانی پارێزگای بابلی ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بە خشتەیەکی کاتی بۆ هەر پارێزگایەک کرد بۆ تەواوکردنی پرۆسەکە بە خێرایی و بە وردی.
ئەندامی دەستەی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، موهەنەد مستەفا، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)راگەیاند:"دوێنێ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ژماردن و جیاکردنەوەی دەستیی 102 وێستگەی تانەلێدراوی پارێزگای نەینەوای تەواو کرد"، وتیشی:"ئۆپەراسیۆنەکە لە هۆڵی شەرەف بە بەشداری 20 تیمی دەستەی تۆمار و ئامادەبوونی ستافی فەرمانگەی نیشتیمانی بەڕێوەچوو".
ئاماژەی بەوەکرد:"کۆمسیۆن ئەمڕۆ دەستی کردووە بە ژماردن و پۆلێنکردنی وێستگە تانەلێدراوەکانی لە پارێزگای بابل، دواتر بەغدا بە هەردوو بەرەی کەرخ و ڕەسافە و دواتر پارێزگاکانی تر بەڕێککەوتن بۆ ڕۆژانی داهاتوو".