بهغدا-اهع
وەزارەتی دەرەوە,ئەمڕۆ چوارشەممە،رایگەیاند 38 منداڵی تیرۆرستانی داعش ڕادەستی ئازەربایجان کردەوە.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"ئەو منداڵانە ژمارەیان 38 منداڵە و پێشتر لەگەڵ دایكەكانیاندا بەتۆمەتی داعشبوونیان دەستگیركرابوون".
وتیشی" ئەو منداڵانە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دادی عێراق و باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە بەغدا ڕادەستی ئازەربایجان كراونەتەوە".