بهغدا-اهع
ئەمیر كینانى سەرکردە لە رەوتی سەدر وادەی دەستپێکردنی دیالۆگی نوێ بۆ پێکهێنانی نەخشەی سیاسی حکومەتی دیاریکرد و ڕایگەیاند کە هەموو بژاردەکان کراوەن و هێڵی سووریان نییە.
کینانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ی ڕاگەیاند" قسەکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەت پێش وادەی خۆیەتی، چونکە چاوەڕێی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەکەین بۆ بینینی قەبارەی هێزە سیاسییە کۆتاییەکان"، وتیشی"دیالۆگ و جموجوڵ و لێکتێگەیشتن هەیە لەگەڵ هەموو هێزەکان بە بێ جیاوازی، بەڵام چاوەڕێ دەکەین تا دادگای فیدراڵی ئەنجامەکان پەسەند بکات، بۆ چوار ساڵی داهاتوو دیالۆگی نوێ لە پێکهێنانی نەخشەی سیاسیدا دەبێت".
ئاماژەی بەوەکرد"هۆکارەکانی دەستپێکردنی دیالۆگەکان ئەوەیە بۆ قبۆڵکردنی لایەنەکان بە بەرنامە و مەنهەجی حکومەتی وەزارەتی داهاتووە چونکە ئێمە باس لە پلاتفۆرم و بەرنامەکان دەکەین بۆ حکومەتی داهاتوو".
وتیشی:"هەموو بژاردەکان کراوەن و هیچ هێڵێکی سوور لەسەر ئەو هێزانەی کە بەشدارن لە پرۆسەی سیاسیدا نییە"