بهغدا-اهع
وەزارەتی نەوت ،ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە داهاتی زیاتر لە 16 ملیار دۆلار بەدەستهاتووە.
عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ڕاگەیاند:" ئەو داهاتە زیادانەی کە وەزارەتی نەوت لە بودجەی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 بەدەست هێناوە، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەڵئاوسان و قەبارەی قەرزەکە"، وتیشی:"وەزارەتەکە توانیویەتی ژمارەیەک نەوت هەناردە بکات کە داهاتی زیاتر بەدەست دەهێنێت".
ئاماژەی بەوەکرد"ئەو داهاتەی کە بەدەستهاتووە زیاتر لە 16 ملیار دۆلارە و دەخرێتە سەر بودجەی گشتی 2021".
جیهاد، هیواشی دەربڕی کە "نرخی نەوت جێگیر بێت و داهات بەدەست بێت و ئێمەش لەگەڵ نرخی واقیعیداین لەبازاڕی نەوتدا و زیادەڕۆیی ناکەین"
وتیشی:"ناجێگیری بازاڕی نەوت بەرهەمهێنەران و بەکارهێنەران سەرلێشێواو دەکات، بەڵام سیاسەتی ژیرانە لەلایەن ئۆپیک و ئۆپێک پلەس کاردەکات بۆ گەیشتن بە نرخە جێگیرەکان دوور لە زیادەڕۆیی".