بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ سێشەممە،ڕوداوە تیرۆریستییەکەی دیالە بە هەوڵێکی قێزەوندادەنێت بۆ تێکدانی سەقامگیری وڵات.
سەرۆک بەرهەم لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە رایگەیاند:"ئەو ڕووداوە تیرۆریستیە ترسنۆکانەی لە دژی گەلەکەمان لە دیالە ئەنجامدرا هەوڵێکی قێزەونانەیە بۆ نائارامکردنی وڵات، وەبیرهێنانەوەیەکە بۆ پێویستی یەکخستنی ریزەکانمان، و پشتیوانی کردن لە دەزگا ئەمنییەکانمان، و داخستنی بۆشاییەکان بەکەم سەیر نەکردنی تیرۆرستانی داعش و گرنگی بەردەوامبوون لە هەوڵی نەتەوەیی بۆ کۆتایی هێنان بەپاشماوەکانی لە ناوچەکە".
ئەوەشی وت:"درود و نەمری بۆ شەهیدەکانمان و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بریندارەکانمان دەخوازین".