بهغدا-اهع
ئەنجومەنی وەزیران لەدانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممە،بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،بڵاویکردەوە" بڕیارەکان بریتی بوون لە:
یەکەم:دوای تاوتوێکردنی بڕگەی(1)لەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران(187)ی ساڵی 2021،لەبارەی پرۆژەی ئاوی لولەیی بەسڕە/نۆکەندی بەدعە،بڕیاردرا بەمیوانداریکردنی پارێزگار؛بۆ زیاتر ڕوونکردنەوە لەسەر بابەتەکە.
دووەم:پەسەندکردنی ڕاسپاردەی لیژنەی فەرمانی دیوانی(57)ی ساڵی 2021،لەبارەی ڕاگەیاندنی پلانی کشتوکاڵی لەسەرانسەری وڵات لەنێویشیاندا هەرێمی کوردستان.
سێیەم:سەرپشککردنی دەستەی وەبەرهێنان بەدەسەڵاتی ئاڕاستەکردنی بانگهێشتنامەی ڕاستەوخۆ بۆ لانیکەم سێ کۆمپانیای ڕەسەنی پسپۆڕ بەمەبەستی وەبەرهێنانی ئەم خانووبەرانە:
1-زەوی ئوتێلی نەجەف/گەڕەکی غەدیر 2/395.
2-ئوتێلی گەشتیاری بابل/حللە،بەهەڵاوێردکردنی لەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران(245)ی ساڵی2019،ئاسۆی دووەم/سێیەم.
چوارەم:
1-تەرخانکردنی بڕی (3000000000)دینار،تەنها سێ ملیار دینار بۆ فەرمانگەی ئاوی بەغدا سەر بەئەمیندارێتی بەغدا،لەیەدەگی فریاگوزاری ساڵی دارایی 2021،بۆ کارەکانی نۆژەنکردنەوە وچاککردنەوەی پێویست،وەک چۆن داواکراوە لەنووسراوی ئەمیندارێتی بەغدا ژمارە م/1/1279 لەبەرواری 30حوزەیران2021 لەپێناو دابینکردنی ئاوی خاوێن بۆ بەرەی کەرخ،وبەشێک لەبەرەی ڕەسافەی بەغدای پایتەخت،بەپشت بەستن بەبنەماکانی ماددەی(5)ی یاسای بوودجەی گشتی فیدڕاڵی ساڵی/2021.
2-وەزارەتی پلاندانان هەڵدەستێت بەجێگیرکردنی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی مۆلیدەکانی پرۆژەی ئاوی کەرخ لەچوارچێوەی پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی/2022.
3-ئەمیندارێتی بەغدا گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای پەیوەندیدار دەکات بەشێوازی یەک تەندەری(تاکە ئۆڤەرە).
پێنجەم:ڕاسپاردنی فەرمانگەی یاسایی لەئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەئامادەکردنی پرۆژە یاسایەک،بۆ هەموارکردنەوەی یاسای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، بۆ زیادکردنی بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی ئەمینداران لەتۆڕەکە،ودووبارە ڕێکخستنەوەی پەیکەربەندی کارگێڕی تۆڕەکە.