وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران: پڕۆژەی داری گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی

سیاسی
  • 26-10-2021, 17:53
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ سێشەممە جەختیکردەوە کەپڕۆژەی داری لەقۆناغی کۆتاییدایە.
    نازم لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران ، کە پەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) ئامادەیبوو، رایگەیاند:"کار لەسەر پرۆژەی نیشتەجێبوونی داری بەردەوامە، لە ئێستاشدا گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی "،وتیشی"وەزارەتی ڕۆشنبیری کار بۆ تەواوکردنی مەراسیمێک دەکات کە شایستەی 100 ساڵەی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق بێت".
    ئاماژەی بەوەکرد"وەزارەتی ڕۆشنبیری لە وەشانی نوێی خۆیدا هەوڵی زۆری داوە بۆ گەڕاندنەوەی فێستیڤاڵی بابل" ،رونیکردەوە"ئەنجومەنی وەزیران دەنگی دا بۆ تەرخانکردنی 3 ملیار دینار بۆ ئاوەدانکردنەوە و پاراستنی ئەو کەلوپەلانەی کە گەیاندنی ئاو لە کەرخ و ڕەسافە
    وتیشی:"کارێکی زۆر هەیە بۆ چاککردنەوەی هۆتێلە پشتگوێخراوەکان لە نەجەف و بابل".