بهغدا-اهع
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ،ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، دوای یەکلاکردنەوەی داواکارییەکان ئەنجامە کۆتاییەکان ڕادەستی دادگای فیدراڵی دەکرێت، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرێتەبەر کە بە ساختەکاری ئەنجامەکان تۆمەتباردەکەن.
جێگری وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان نبراس ئەبوسودا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) وت:"ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسەند دەکرێت، نەک لەلایەن کۆمسیۆنەوە"،ئاماژەی بەوەکرد""کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی پێشکەش بە دادگای فیدڕاڵی دەکات کاتێک کە تانەکان یەکلادەبنەوە".
ناوبراو، وتیشی:"تا ئێستا داواکارییەکان چارەسەر نەکراون و کۆمسیۆن ڕۆژانە بەیاننامە دەردەکات، کە ئاماژە بە ژمارەی داواکارییە خوێندراوەکان دەکات".
لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ کۆمسین بۆ ساختەکاری ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕووبەڕووی کراوەتەوە، ئەبو سۆدا ڕونیکردەوە کە "کۆمیسیۆن ڕێگای یاسایی دەگرێتەبەر، هەرکاتێک بەپێویست دەزانێت".