به‌غدا-اه‌ع
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ،ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە سیاسەتی داهاتوو ئەو دەبێت بە توندی مامەڵەکردنە بەپێی یاسا، هاوکات جەختیشی لەسەر گرنگی سەپاندنی یاسا کردووەتە لەسەر بەرپرس یەکەم جار.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)چاودێری کردووە رایگەیاند: " پێویسته حكومه‌تی داهاتو ژیانێكی باش و شكۆمه‌ندانه بۆ هه‌مو خه‌ڵك دابین بكات به‌بێ جیاوازی له نێوان ئینتیما، به توندیش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك بكات كه یاسا پێشێل بكات".
راشیگه‌یاند"پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی داهاتو به‌هه‌مو جۆرێك رێگری له ته‌قه‌كردن، پێشێلكارییه‌كانی هاتوچۆ، داخستنی شه‌قام له كاتی پرسه و ئاهه‌نگ، یان بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆ و ناكۆكی و دوبه‌ره‌كی تائیفی بكات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌تیش، پێویستی به هاوكاری خه‌ڵك هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ تێپه‌ڕاندنی یاساكان، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت چاكسازی سیاسی و حكومه‌ت ببێته ڕویه‌كی باش بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا، داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌م پێوه‌ی پابه‌ند بن".
ئاشكراشیكرد"سیاسه‌تی داهاتومان ئه‌وه‌یه كه به‌پێی یاسا و به توندی مامه‌ڵه بكه‌ین دژی هه‌ر جۆره وه‌رگرتنێكی به‌رتیل یان ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كارمه‌ندانی په‌روه‌رده‌یی و پزیشكی و هاوشێوه‌كانی، ده‌ركردنی بڕوانامه به‌ساخته، به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخ، قۆرخكردن، ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ماڵ و موڵكی هاوڵاتیان".