‎لە هەولێر بەبەشداریەکی فراوان کارەکانی دیداری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێ کرد

ناوخۆ
  • 26-10-2021, 11:30
  • +A -A

    هەولێر-اه‌ع   
    ئەمڕۆ سێشەممە،لەشاری هەولێر،کارەکانی دیداری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبەشدارییەکی فراوان وبۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەستیپێکرد.
    دلاوەر عەلاددین سەرۆکی دەزگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوەکان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)ڕایگەیاند"ئێمە پێویستییەکی زۆرمان هەیە بەچەند سەرچاوەیەکی دیالۆگی نێوان سەرکردە سیاسییەکان وخاوەن بڕیارەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ونەخشەکێشکردنی سیاسەتێکی پەیوەست بەبەڵگە وشیکردنەوەکان"،ڕوونیشیکردەوە"ئەم کۆنگرەیە لەدوای هەفتە لەئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان هاتووە،ئێستاش هەمووان هەوڵی پێکهێنانی حکومەت دەدەن،ئێمەیش پێویستمان بەوەیە لەسەرکردەکان تێبگەین لەم بارەیەوە وبیرۆکەکانیان بۆ خەڵک وکۆمەڵگا بگەیەنین".
    عەلاددین وتیشی"لەدیدارەکە نوێنەرانی پارتە براوەکانی هەڵبژاردنەکان وەک ئەمیر کینانی لەسەر ڕەوتی سەدر ونوێنەری حیزبی تەقدووم وپارتە کوردییەکان بەشداری دەکەن".