بهغدا-اهع
دکتۆر نەبیل جاسم،ئەمڕۆ سێشەممە،جارێکی تر وەک سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی دەستبەکاربوو دوای دەرکردنی فەرمانی دادوەری لەبەرژەوەندی ناوبراو.
پێشووتریش،ئەمڕۆ سێشەممە،دادگای کارگێڕی داوەری،فەرمانێکی دەرکرد بەگەڕاندنەوەی دکتور نەبیل جاسم وەک سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی.
لەنووسراوەکەی دادگادا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،هاتووە،داواکاری فەرمانی دادوەری دکتۆر نەبیل جاسمە،داوا لەسەرکراو هەردوو"سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی سەرباری پۆستەکەی،وسەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی،سەرباری پۆستەکەی".
بەگوێرەی نووسراوەکە"خاوەن داواکە داواکارییەکی پێشکەشکردووە لە2021/10/25 لەسکاڵانامەی ژمارە(5418/ق/2021)بۆ دەرکردنی فەرمانێک لەبەرژەوەندی خۆی بەڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە553 لە2021/10/24،کەباس لەدوورخستنەوەی خاوەن سکاڵانامەکە لەسەرۆکایەتی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی دەکات".
دادگاکە وتیشی"دوای وردبینی وتاوتوێکردن ولەبەر بوونی مەرجی دەرکردنی فەرمانی داوەری لەنێویشیاندا ولەسایەی دوورکەوتنەوە لەزیانەکانی دواڕۆژدا لەئەنجامی جێبەجێنەکردنی فەرمانەکە لەشوێنی پەڵپگرتن،دادگا بڕیاریدا بەڕێککەوت بەڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە(553)لە2021/10/24 تا ئەو کاتەی سکاڵاکانی بەردەم ئەم دادگایە یەکلادەکرێتەوە بەپشت بەستن بەبنەماکانی ماددەی(152،151)لەیاسای دادگای شارستانی ژمارە(83)ی ساڵی 1969".