‎وەزارەتی تەندروستی پلانێکی پێشوەختە دادەنێت بۆ روبەرووبونەوەی نەوەی نوێی کۆرۆنا

ناوخۆ
  • 26-10-2021, 13:51
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی تەندروستی و ژینگە ،ئەمڕۆ سێشەممە مەترسی شەپۆلە نوێیەکەی کۆرۆنای ڕونکردەوە، هاوکات ئەوەشی خستەڕوو کە مەترسیەکە هێشتا هەیە.
    سیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) راگەیاند:"شەپۆلی یەک لەدوای یەک کۆڤید 19 هەیە و پێشبینی ئەوەمان کردووە و چەندین جار هۆشداریمان داوە"، وتیشی:"مەترسی شەپۆلی نوێ گونجاوە لەگەڵ ڕێژەی ئەو کەسانەی پابەندن بە ڕێوشوێنی خۆپارێزی و کوتان".
    وتیشی:"پلانی وەزارەت بۆ گەیشتن بە پارێزبەندی بەردەوامبوون لە کوتان و زیادکردنی دەستگەیشتنە و بەدواداچوونی ئەو هەڵمەتەیە کە ئەمڕۆ وەزارەتی لە ژمارەیەک پارێزگا و بەغدای پایتەخت بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی خۆپارێزی و لێپێچینەوە سەرپێچیکاران وتیشکخستنەسەر زانکۆکان و دامەزراوە پەروەردەییەکان".
    ئاماژەی بەوەکرد"دوایین ئاماری کوتان گەیشتە زیاتر لە 5ملیۆن و 621 هەزار کەس، کە زیاتر لە سێ ملیۆن و نیویشیان هەیە کە هەردوو دۆزەیان وەرگرتووە" وتیشی کە شەپۆلی سێیەم دەستی بەسەردا گیراوە و دۆخی ئاماری کۆرۆنا بە بەراورد بە مانگەکانی پێشووتر باشترە".
    بەدر هۆشداری دا وتی:"مەترسیەکە ماونەتەوە و جێنەهێشتووین چ لە عێراق و چ لە هەموو جیهاندا" و ئەوەشی وت"لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی خوێندن، بڕیاری لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نەتەوەیی هەیە سەبارەت بە زانکۆکان، خوێندنگاکان، مامۆستایان و هەموو کارمەندەکان پێویستی بە کارتی ڤاکسین یان تاقیکردنەوەی PCR ی نوێ".
    جەختیشیکردەوە کە " لیژنەی باڵا جەختی لەبەڕێوەبەرایەتیەکانی پەروەردە کردەوە لەسەر پێویستی بۆشایی جەستەیی و بەستنی دەمامک جگە لەپێویستی کوتانی سەرجەم کارمەندانی پەروەردە" ئاماژەی بەوەدا کە " ترس هەیە ئەگەر لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن یان لە نەبوونی ئەگەر هاتووە رێکاری خۆپارێزی نەگرینە بەر".